-   مامۆستا كرێكار

  ئەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم

پێشكەشە بە یادی 1453ساڵەی لە دایك بوونی پێغەمبەری پێشەوامان صلى الله عليه وسلم

 

ئەی موحەمەد

ئەی نێرراوی خوایەتی

پێغەمبەری مەردایەتی

لە یادی لە دایك بوونتا

ئەی پێغەمبەر

هەتا ئەبەد

هەزارەها ... ملێۆنەها

دروودو سڵاوی خوات لە سەر

*****

ئەی پێغەمبەر

ئەی خوا پەرستی دادپەروەر

ئەی ئەو كەسەی وا زوو توانی

سەربازو شوێن كەوتوانی

بە رێبازی ئەم پەیامە

بە بانگەوازی پیرۆزی ئەم ئیسلامە

دڵنەرمانە پەروەردەكا

وەك نموونەیەكی قورئانی

*****

ئەی پێغەمبەر

رێ پیشاندەری كۆڵ نەدەر

ئەی ئاشتی خوازی مرۆڤ وویست

ئەی ئەو كەسەی

وەك نموونەیەكی خواپەرست

لەو جێگایەی ستەم ئەكرا

كە مافی چەوساوەكان ئەخورا

كە هاواری رەش پێستەكان

 سزا ئەدرا

كاتێ قەرزار

مۆری كۆیلەیی پیا ئەنرا

كاتێ هەژار

بە زۆرە ملی رەنجی ئەبرا

لەو كاتەدا

لە رەهێڵەی شەوی كوفرا

ناڵەی هەزار هەژارت بیست

ئەی پێغەمبەر

نموونەی خوا ناسی رەنجدەر

سەركردەكەم

فەرماندەكەم

رۆژانی رەشی جاهیلی وا هاتەوە

خەڵاتەكەت

كە جێگەی دڵ و دەروون بوو

قورئانەكەت

كە كانیاوی سازگاری

رێبواری دەشتی بێروون بوو

لە دڵی هەر یاوەرێكا

ببووە بڵێسەی ئاگرێ

گشت كەس ئەیووت

وا بڕوا زەمین دا ئەگرێ

كەچی ئەمرۆ

چونكە دوورین

لە راستی رێبازەكەی تۆ

باوەری زۆربەی موسوڵمان

وەك ژیلەمۆ

چاوەروانە كەسێ فووی پێدا كاتەوە

بەڵی ئەمڕۆ

ئەمرۆ لە سەدەی بیستەما

نەك ئەوەندەی لە دەروونا

كاری نەما

لە تاقی مزگەوتەكانی

( شاناخسێ ) و ( سەفرە ) و ( زەروون ) ا

خۆڵەمێشە و

كەسێ نیە كۆی كاتەوە ...

*****

ئەی پێغەمبەر

نێرراوی خوایی مژدەدەر

ئەی رابەری پەیامەكەم

پێغەمبەری ئیسلامەكەم

من دەنگێكم بیستراوم

لە دوورەوە

دەنگێكم دێم

لە وڵاتی سەد سنوورەوە

گوێم لێ بگرە

رۆژ ژمێرەكەم ئەخوێنمەوە

هەواڵەكان

دوو جار , سێ جار ئەڵێمەوە ..

*****

هەواڵی یەكەم

لە كوردستانی بێ شوانی عێراقەوە

 

مناڵێكی پەرتەوازەی بێ پەل و پۆ

گشت كوردستان

لە ( ژەنگار ) ەوە تا ( بەمۆ )

گەڕا لە دووی

باوكی هەژاری بزر بووی

تا سەرەنجام

لە پشت گمۆ

دۆزیەوە لە گەڵ كاروان

دوای سەر بڕین

قەل خوارد بووی !

داهاتەوە

ئێسكی وورد بووی

كۆكاتەوە

وەك دیاریەك

بۆ( مەجمەع ) ی بێنێتەوە

لە پر كۆمەڵێك دەست بە چەك

ژەندرمەی چەپەڵی عەفلەق

هەر بە ناهەق

لەشی ئەویشیان بە فیشەك

سارد كردەوە

جا بە دەم پێكەنینەوە

ووتیان تۆش بڵێ لەو دنیا

یەكتری ئەبینینەوە

*****

هەواڵی دووەم

لە ئەفغانستانی خوێناوی یەوە

 

27 ی دوانزەی حەفتاو نۆ

ئاژانسەكان

رایان گەیان

كە ئەمڕۆ گەلی ئەفغانی

دەمەو بەیان

كاتێ لە ماڵ هاتنە دەرێ

وەكو جاران

بینیان وا

لە ناو جەرگەی ( قەندەهار ) ا

رێویە سوورەكانی ماركس

دوای ( سەمەرقەند ) و ( بوخارا )

هاتن هیلالی مزگەوتیان

وەك شێت و هار

سەر بەرەو خوار

كرد بە دارا

پاشان تانكی تی شەست و دوو ( ت62)

ئاڵای سوری چەكوش و داسی

هێناو بە دەرگای مزگەوتا

هەڵی واسی

*****

هەواڵی سێ یەم

لە ئۆگەندەی بێ كەسی چەوساوەوە

 

گوێتان لێ بوو...لە كەمپالا

لە منارەی مزگەوتەوە هاوار كرا

ووتیان دیسان

كیشوەری رەش ئازار درا ؟

یان نەتان بیست ؟

نەشتان پرسی

ئەفریقی رەش پێستی برسی

بۆ وا ئەكەن ؟

من گوێم لێ بوو

ئاهو نزوولەی دیلێ بوو

هاواری كرد گەر تێم ئەگەن

ئەوانەی وا لە ئەفریقا هاوار ئەكەن

براتانن

موسوڵمانانی ئۆگەندەن !!

زریكەی ژنی جێ ماوە

قیژەی كۆرپەی سەر بڕاوە

ئاهو نووزەی پیری سەد ساڵ

وێرانە ماڵ

پەڕەوازەو سەر لێ شێواو

ملێۆنەهان ... كۆمەڵ كۆمەڵ

بە زیندوویی ئەنرێنە چاڵ ..

خۆم گوێم لێ بوو ئەیزریكان

كەی پێم ئەگەن ؟

كەی تێم ئەگەن ؟

ئەوانەی وا لە ئەفریقا هاوار ئەكەن

براتانن

موسوڵمانانی ئۆگەندەن

ئەوانن وا لە تاو سوتان

بۆ ووڵاتانی دراوسێ

( چاد ) و ( سودان )

پەنا ئەبەن ..

هەر لە ( سودان ) ژمارەیان

هەشتا هەزار پەناهێندەن ..

گوێم لێ بوو پێش ئەوەی بمرێ

دەنگی زوڵاڵی كپ كرێ

بە رووی جیهانا قیژاندی

موسوڵمانینە كوا دەستان ؟

بگرێ بەری خاچ پەرستان

كەوا بە خوێنی ئۆگەندی

وەك ئەندەلوس

وەكو قودس

لافاوی خوێنینیان هەستان

راپەریم قیژاندم برام

كێ بێ  هاوارو بانگی تۆ

تۆی بێ شوان , بێ كەس , رەنجەڕۆ

بێنێتە لام ؟!!

كێ بێ ئاگای لەو ژیانە تاریكەت بێ

هەزارەهای وەك من مەگەر

ئاوا لە گۆشەی خەونێكا

گوێی لە دەنگی زریكەت بێ !!

*****

هەواڵی چوارەم

لە سوریای نەبەزو كۆڵ نەدەرەوە

 

ئەمجارەیان ماركسیزم

كینەی سووری

لە ( تەدمور ) دا

لە خاكی پیرۆزی سووری

لە دایك بوو ..

لە باوەشی رق و قینا

لە دڵی ( نوێەیری ) بێ دینا

لە دایك بوو ..

لە سەر رانی فرۆشیاری

كێشەی وونی فەلەستینا

لە دایك بوو ..

ئەم جارەیان

هۆلاكۆ هاتە سەر ( حەما )

نەك بە رم و شمشێرو تیر

بە ( راجمە )

دیجلەیەك درووست بوو بە خوێن

نەوەك دەست نووس

ئابڕوو تكا

قورئان نەما

هەزاران خوشكی داوێن پاك

لە ترسی ئابڕوو چوونی

لە تاو ئازاری دەروونی

هاوار ئەكەن :

( وا محمداە .. وا اسلاماە )

هاوار ئەكەن

تو خوا  وەرن هێرش بێنن ..

زیندانەكان

بە سەرمانا بڕوخێنن !!

هاوار ئەكەن :

تو خوا موسوڵمانی جیهان

چارەسەرێ ..

ئێمەی خوشكتان

روومان نەما بێینە دەرێ ..

ئێمەی كڵۆڵ

ئێمەی زگ  پڕ لە كۆرپەی زۆڵ

چۆن بێینە دەر

فتوا بدەن خۆ بكوژین

نەك پاشان زۆڵ

بگرینە كۆڵ!!

تو خوا زووتر هێرش بێنن

بۆ پاراستنی ئابڕوو

زیندانەكان

بەسەرمانا بڕوخێنن ..

 

ديوانى: ژانی مان

مێژوو: 12-ربیع الاول-1400 ك   

                                 10-2-1980ز

بڵاوه‌كار: ماڵپه‌ری ئاهی خه‌م

پێشكەشە بە یادی 1453ساڵەی لە دایك بوونی پێغەمبەری پێشەوامان صلى الله عليه وسلم

 

ئەی موحەمەد

ئەی نێرراوی خوایەتی

پێغەمبەری مەردایەتی

لە یادی لە دایك بوونتا

ئەی پێغەمبەر

هەتا ئەبەد

هەزارەها ... ملێۆنەها

دروودو سڵاوی خوات لە سەر

*****

ئەی پێغەمبەر

ئەی خوا پەرستی دادپەروەر

ئەی ئەو كەسەی وا زوو توانی

سەربازو شوێن كەوتوانی

بە رێبازی ئەم پەیامە

بە بانگەوازی پیرۆزی ئەم ئیسلامە

دڵنەرمانە پەروەردەكا

وەك نموونەیەكی قورئانی

*****

ئەی پێغەمبەر

رێ پیشاندەری كۆڵ نەدەر

ئەی ئاشتی خوازی مرۆڤ وویست

ئەی ئەو كەسەی

وەك نموونەیەكی خواپەرست

لەو جێگایەی ستەم ئەكرا

كە مافی چەوساوەكان ئەخورا

كە هاواری رەش پێستەكان

 سزا ئەدرا

كاتێ قەرزار

مۆری كۆیلەیی پیا ئەنرا

كاتێ هەژار

بە زۆرە ملی رەنجی ئەبرا

لەو كاتەدا

لە رەهێڵەی شەوی كوفرا

ناڵەی هەزار هەژارت بیست

ئەی پێغەمبەر

نموونەی خوا ناسی رەنجدەر

سەركردەكەم

فەرماندەكەم

رۆژانی رەشی جاهیلی وا هاتەوە

خەڵاتەكەت

كە جێگەی دڵ و دەروون بوو

قورئانەكەت

كە كانیاوی سازگاری

رێبواری دەشتی بێروون بوو

لە دڵی هەر یاوەرێكا

ببووە بڵێسەی ئاگرێ

گشت كەس ئەیووت

وا بڕوا زەمین دا ئەگرێ

كەچی ئەمرۆ

چونكە دوورین

لە راستی رێبازەكەی تۆ

باوەری زۆربەی موسوڵمان

وەك ژیلەمۆ

چاوەروانە كەسێ فووی پێدا كاتەوە

بەڵی ئەمڕۆ

ئەمرۆ لە سەدەی بیستەما

نەك ئەوەندەی لە دەروونا

كاری نەما

لە تاقی مزگەوتەكانی

( شاناخسێ ) و ( سەفرە ) و ( زەروون ) ا

خۆڵەمێشە و

كەسێ نیە كۆی كاتەوە ...

*****

ئەی پێغەمبەر

نێرراوی خوایی مژدەدەر

ئەی رابەری پەیامەكەم

پێغەمبەری ئیسلامەكەم

من دەنگێكم بیستراوم

لە دوورەوە

دەنگێكم دێم

لە وڵاتی سەد سنوورەوە

گوێم لێ بگرە

رۆژ ژمێرەكەم ئەخوێنمەوە

هەواڵەكان

دوو جار , سێ جار ئەڵێمەوە ..

*****

هەواڵی یەكەم

لە كوردستانی بێ شوانی عێراقەوە

 

مناڵێكی پەرتەوازەی بێ پەل و پۆ

گشت كوردستان

لە ( ژەنگار ) ەوە تا ( بەمۆ )

گەڕا لە دووی

باوكی هەژاری بزر بووی

تا سەرەنجام

لە پشت گمۆ

دۆزیەوە لە گەڵ كاروان

دوای سەر بڕین

قەل خوارد بووی !

داهاتەوە

ئێسكی وورد بووی

كۆكاتەوە

وەك دیاریەك

بۆ( مەجمەع ) ی بێنێتەوە

لە پر كۆمەڵێك دەست بە چەك

ژەندرمەی چەپەڵی عەفلەق

هەر بە ناهەق

لەشی ئەویشیان بە فیشەك

سارد كردەوە

جا بە دەم پێكەنینەوە

ووتیان تۆش بڵێ لەو دنیا

یەكتری ئەبینینەوە

*****

هەواڵی دووەم

لە ئەفغانستانی خوێناوی یەوە

 

27 ی دوانزەی حەفتاو نۆ

ئاژانسەكان

رایان گەیان

كە ئەمڕۆ گەلی ئەفغانی

دەمەو بەیان

كاتێ لە ماڵ هاتنە دەرێ

وەكو جاران

بینیان وا

لە ناو جەرگەی ( قەندەهار ) ا

رێویە سوورەكانی ماركس

دوای ( سەمەرقەند ) و ( بوخارا )

هاتن هیلالی مزگەوتیان

وەك شێت و هار

سەر بەرەو خوار

كرد بە دارا

پاشان تانكی تی شەست و دوو ( ت62)

ئاڵای سوری چەكوش و داسی

هێناو بە دەرگای مزگەوتا

هەڵی واسی

*****

هەواڵی سێ یەم

لە ئۆگەندەی بێ كەسی چەوساوەوە

 

گوێتان لێ بوو...لە كەمپالا

لە منارەی مزگەوتەوە هاوار كرا

ووتیان دیسان

كیشوەری رەش ئازار درا ؟

یان نەتان بیست ؟

نەشتان پرسی

ئەفریقی رەش پێستی برسی

بۆ وا ئەكەن ؟

من گوێم لێ بوو

ئاهو نزوولەی دیلێ بوو

هاواری كرد گەر تێم ئەگەن

ئەوانەی وا لە ئەفریقا هاوار ئەكەن

براتانن

موسوڵمانانی ئۆگەندەن !!

زریكەی ژنی جێ ماوە

قیژەی كۆرپەی سەر بڕاوە

ئاهو نووزەی پیری سەد ساڵ

وێرانە ماڵ

پەڕەوازەو سەر لێ شێواو

ملێۆنەهان ... كۆمەڵ كۆمەڵ

بە زیندوویی ئەنرێنە چاڵ ..

خۆم گوێم لێ بوو ئەیزریكان

كەی پێم ئەگەن ؟

كەی تێم ئەگەن ؟

ئەوانەی وا لە ئەفریقا هاوار ئەكەن

براتانن

موسوڵمانانی ئۆگەندەن

ئەوانن وا لە تاو سوتان

بۆ ووڵاتانی دراوسێ

( چاد ) و ( سودان )

پەنا ئەبەن ..

هەر لە ( سودان ) ژمارەیان

هەشتا هەزار پەناهێندەن ..

گوێم لێ بوو پێش ئەوەی بمرێ

دەنگی زوڵاڵی كپ كرێ

بە رووی جیهانا قیژاندی

موسوڵمانینە كوا دەستان ؟

بگرێ بەری خاچ پەرستان

كەوا بە خوێنی ئۆگەندی

وەك ئەندەلوس

وەكو قودس

لافاوی خوێنینیان هەستان

راپەریم قیژاندم برام

كێ بێ  هاوارو بانگی تۆ

تۆی بێ شوان , بێ كەس , رەنجەڕۆ

بێنێتە لام ؟!!

كێ بێ ئاگای لەو ژیانە تاریكەت بێ

هەزارەهای وەك من مەگەر

ئاوا لە گۆشەی خەونێكا

گوێی لە دەنگی زریكەت بێ !!

*****

هەواڵی چوارەم

لە سوریای نەبەزو كۆڵ نەدەرەوە

 

ئەمجارەیان ماركسیزم

كینەی سووری

لە ( تەدمور ) دا

لە خاكی پیرۆزی سووری

لە دایك بوو ..

لە باوەشی رق و قینا

لە دڵی ( نوێەیری ) بێ دینا

لە دایك بوو ..

لە سەر رانی فرۆشیاری

كێشەی وونی فەلەستینا

لە دایك بوو ..

ئەم جارەیان

هۆلاكۆ هاتە سەر ( حەما )

نەك بە رم و شمشێرو تیر

بە ( راجمە )

دیجلەیەك درووست بوو بە خوێن

نەوەك دەست نووس

ئابڕوو تكا

قورئان نەما

هەزاران خوشكی داوێن پاك

لە ترسی ئابڕوو چوونی

لە تاو ئازاری دەروونی

هاوار ئەكەن :

( وا محمداە .. وا اسلاماە )

هاوار ئەكەن

تو خوا  وەرن هێرش بێنن ..

زیندانەكان

بە سەرمانا بڕوخێنن !!

هاوار ئەكەن :

تو خوا موسوڵمانی جیهان

چارەسەرێ ..

ئێمەی خوشكتان

روومان نەما بێینە دەرێ ..

ئێمەی كڵۆڵ

ئێمەی زگ  پڕ لە كۆرپەی زۆڵ

چۆن بێینە دەر

فتوا بدەن خۆ بكوژین

نەك پاشان زۆڵ

بگرینە كۆڵ!!

تو خوا زووتر هێرش بێنن

بۆ پاراستنی ئابڕوو

زیندانەكان

بەسەرمانا بڕوخێنن ..

 

ديوانى: ژانی مان

مێژوو: 12-ربیع الاول-1400 ك   

                                 10-2-1980ز

بڵاوه‌كار: ماڵپه‌ری ئاهی خه‌م

 968

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

© Copyright 2019. All Rights Reserved.
© Copyright 2019. All Rights Reserved.