كه‌ڵه‌پیاوان   -   مامۆستا كرێكار

  حسب النبی پاڵەوان

حسب النبی ([1]) پاڵەوان

رۆژی رەشی ناسری بوو

كاتی میسر

بەرگی بەری

پۆشاكێكی ئاگری بوو

دەوری ( قەلعە ) ش ( باستیل )ێ بوو ([2])

تینووی خوێنی گشت دیلێ بوو ..

وەكو هەژدە هەزاری تر ([3])

ئەمیشیان گرت ، راپێچ كرا

بە راكێشان

بۆ زیندانی قەلعە برا

دوای هەڵواسین

چەندەها جار

كە خوێن لە گیانی بێ وەستان

زەنگوڵ زەنگوڵ

ئەهاتە خوار

رووی تێ كردن :

كە من نزام

لە سوجدەی نوێژی شەوانا

گشت جار تكام

لەگەڵ سەبای ساڵحانا ([4])

شەهادەت بێ

چۆن ئەتوانن

ئێوەی دوژمن

ئێوەی گرگن

ئێوەی رقن ، گێل و ، زۆردار

كە بە لێدان هەوڵ ئەدەن

ئامێری ئەشكەنجەو ئازار

نەما نەتان خستبێتە كار

كەچی هێشتا دەسەوسانن

نەتان توانی ، ناشتوانن

ئیعتیرافێكم پێ بكەن ..

*****

شەرم بكەن

ئێوەی دوژمن

بە گشت شێوە نەتان توانی

ئیرادەی پۆڵایینی من

نەرم بكەن ..

چۆن ئەتوانن

ئێوەی دوژمن

ئێوەی گرگن

گرگن لە مۆم

كە تا ئێستا نەتان توانی

كەرسەكێكی قەڵای باوەڕم وورد بكەن !

ناشتوانن هەتاكو هەن

رازێكم پێ بدركێنن ...

ئیتر بۆچی هەوڵ ئەدەن

بەردی بناغەی قەڵاكە بڕوخێنن

باوەڕی دامەزراوی دڵ دەربهێنن ..

من خۆم ووتم :

هەموو نزام

لە سوجدەی نوێژی شەوانا

گشت جار تكام

لەگەڵ سەبای ساڵحانا

شەهادەت بوو ..

كەوا بوو زۆر گەوجێتییە

بێ مێشكییە

من بە مردن بترسێنن

ئێستاكەش من

رەنجی ئێوەم وەها دێتە خەیاڵێ

وەك گامێشێ

كە گوێ نەدا بە هیچ ئازارو ئێشێ

بە قۆچ لە ئەهرامەكان دا ([5])

بەو هیوایەی رایان ماڵێ ..

*****

ديوانى: ژانی مان

مێژوو: 11/6/1980

بڵاوه‌كار: ماڵپه‌ری ئاهی خه‌م

 [1] حسب النبی خیر الدین : كرێكارێكی كارگەی رستن و چنین بوو لە شاری المحلە الكبری لە میسر .نەخوێندەوار بوو ، بەڵام شەرمی موسوڵمانی و پتەوی عەقیدە ئیسلامییەكەی كردبوویە مامۆستای برایانی موسوڵمان . وەك جابر رزق ئەڵێت : كاتێك حسب النبی ئەشكەنجە ئەدرا، پێیان ئەوت : ئیعتیراف لەسەر ئەو كەسانە بكە كە تەنزیمیان كردوویت . ئەویش لە وەڵامدا ئەیووت : ئێوە گرگنی مۆمینن ( أنتم أقزام من شموع ) چۆن من دڵم دێت برایەكی موسوڵمانی خۆم كە منی هێناوەتە ئەم خێرەوە رایكێشمە ئەم ئەشكەنجە و ئازارەوە ؟!!

[2]  قەلعە : یەكێك بوو لە زیندانەكانی میسری ناسری .. باستیل : زیندانی گەورەی فەرەنسا بوو ، شۆڕشگێڕەكانی فەرەنسا رماندیان ..

 [3] جمال عبد الناصر خۆی لە لینینگراد ووتی كە لە یەك رۆژدا هەژدە هەزار كەس لە اخوان المسلمین گیران ..

[4] سەبای ساڵحان : مەبەست لە بەری بەیانیانە .

[5] ئەهرام : ئەو كۆشكە بڵندو گەورانەن كە فیرعەونەكانی میسر دروستیان كردووەو ئێستاش وەكو خۆیان ماون .  

 181

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

© Copyright 2019. All Rights Reserved.
© Copyright 2019. All Rights Reserved.