ماركسیزم   -   مامۆستا كرێكار

  تریاكی ماركسیزم

لە گۆڕستانی مێژوا
( گۆرباتشۆف )م دی خەریكە
لە ڕیزی گۆڕی(یزم)ەكان 
بۆ( ماركس ) و ( مانیفێست ) ی
خەریكە گۆڕ هەڵكەندنە !!
لەم لاشەوە
هەرزە بیری ژێر دەستەكان
كوردو تامیل , بەلوچ , پەتان
كە ژینیان نیوە مردنە
بۆ ئاڵای سووری چەكوش و داس
هەتا ئێستاش
پێشمەرگەن و
پەتی دەوڵەتی ڕماویان لە گەردنە !!
*****
لە لای گەلانی بێ وڵات
تازە جەژنی
لە دایك بونی ماركس و
دژی مۆتەكەی بۆرژوا
كاتی شەوارە گرتنە ..!
*****
لەملاوەش ، كلكە مەلایەك
كە نوێنەری ( اتحاد العلما ) ی ناڕەسەنە
ئەویش بۆ شاباشەكەی خۆی
خەریكی قورئان خوێندنە !!
خەتیبێكیش
( بانگی حەق ) بە گوێیدا دەداو
دەڵێ ئای كۆرپەی بەختەوەر
خۆزگەم بە خۆت
بۆ جیهان دەبیە پێشەواو
بۆ كرێكارانیش ڕێبەر ..
دە بە كوێری چاوی دوژمن
هەر گەشكە بگرەو پێ بكەنە..

سید قطبیش بەسەر سێدارەوە دەڵێ
بڕوانە بیری جاهیلی
نێو خەڵكی ئەم دوو دیمەنە ..
*****
دوای رمانی
( بەهەشت ) ە پڕناسۆرەكەی ماركسیزم 
تازە لای مە
باسی ( ووڵاتی بێ پارە )
بەڵگە نەویستە ..
حەتمەنە !!
*****
جا بڕوانە تریاكی ماركسیزم و
ئا ئەم ژیر خەساندنە ..
*****

مێژوو:    18/12/1991
 

لە گۆڕستانی مێژوا
( گۆرباتشۆف )م دی خەریكە
لە ڕیزی گۆڕی(یزم)ەكان 
بۆ( ماركس ) و ( مانیفێست ) ی
خەریكە گۆڕ هەڵكەندنە !!
لەم لاشەوە
هەرزە بیری ژێر دەستەكان
كوردو تامیل , بەلوچ , پەتان
كە ژینیان نیوە مردنە
بۆ ئاڵای سووری چەكوش و داس
هەتا ئێستاش
پێشمەرگەن و
پەتی دەوڵەتی ڕماویان لە گەردنە !!
*****
لە لای گەلانی بێ وڵات
تازە جەژنی
لە دایك بونی ماركس و
دژی مۆتەكەی بۆرژوا
كاتی شەوارە گرتنە ..!
*****
لەملاوەش ، كلكە مەلایەك
كە نوێنەری ( اتحاد العلما ) ی ناڕەسەنە
ئەویش بۆ شاباشەكەی خۆی
خەریكی قورئان خوێندنە !!
خەتیبێكیش
( بانگی حەق ) بە گوێیدا دەداو
دەڵێ ئای كۆرپەی بەختەوەر
خۆزگەم بە خۆت
بۆ جیهان دەبیە پێشەواو
بۆ كرێكارانیش ڕێبەر ..
دە بە كوێری چاوی دوژمن
هەر گەشكە بگرەو پێ بكەنە..

سید قطبیش بەسەر سێدارەوە دەڵێ
بڕوانە بیری جاهیلی
نێو خەڵكی ئەم دوو دیمەنە ..
*****
دوای رمانی
( بەهەشت ) ە پڕناسۆرەكەی ماركسیزم 
تازە لای مە
باسی ( ووڵاتی بێ پارە )
بەڵگە نەویستە ..
حەتمەنە !!
*****
جا بڕوانە تریاكی ماركسیزم و
ئا ئەم ژیر خەساندنە ..
*****

مێژوو:    18/12/1991
 
 150

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

© Copyright 2019. All Rights Reserved.
© Copyright 2019. All Rights Reserved.