كوردستان   -   مامۆستا كرێكار

  نەورۆز
نەورۆز

دەڵێن نەورۆز
بەسەرهاتی روداوێكی رابوردووە
باسی پێكهاتنی بوونی
مێژووی گەلێكی زیندووە ..
بۆ مانەوەی سایەی ( زوحاك )
مێشك پژا ..
خوێنی هەزاران كورد رژا ..
ئەوجا كاتێ كە خوێنی وان
بوو بە ( سیروان ) و بوو بە ( وان ) 
كاوە زمانی بوونی پژا ..
پاشان بۆ خاك
بە درێژی ساڵانی مێژوو
هەزاران كاسە سەری كورد
ووردو خاش بوو ..
تا بوو بە خاك
بوو بە چیا بوو بە ( هەڵگورد )
كەچی ئەمڕۆ
هەزار ( قەندیل ) هەزار ( گمۆ )( )
هاتوونە دی !
دەزانن چۆن ؟
دەزانن بۆ؟!
چونكە لە ناو گەلی كوردا
سەدان سەدان زوحاك ئەژی !
جا كەوا بوو
لەدایك بوونی (نوێ) ی كاوە
هێشتا سەدان سەدەی ماوە !

*****
گەلی مردوو
چیتان دەوێ ؟!
هێنانەوەی ئابڕووی تكاو ؟
یا سەربەستی رای بزر بوو ؟!
یا مافی ژینی چێنراو ؟
كە سه‌وز نەبوو !
گەلی تاساوی مەست و سڕ
تەمی ئاهی ژانی ئێوە
وەك پەڵە هەوری خەست و چڕ
زۆر جار گرتی رووی ئاسمان
زۆر جار سەریان بەیەكدا گرت
كۆ بوونەوە
بەڵام بێ بروسكەی خوایی
هەرچەند دانیان بە خۆدا گرت
رەوینەوە !
چونكە بێ نرخە هەورو تەم
مادام نابێ بە لافاوێ
لە نێو خۆتان
هەڵكێشێ ریشاڵی ستەم ..

*****
مێژوو: 21/3/1983

 
نەورۆز

دەڵێن نەورۆز
بەسەرهاتی روداوێكی رابوردووە
باسی پێكهاتنی بوونی
مێژووی گەلێكی زیندووە ..
بۆ مانەوەی سایەی ( زوحاك )
مێشك پژا ..
خوێنی هەزاران كورد رژا ..
ئەوجا كاتێ كە خوێنی وان
بوو بە ( سیروان ) و بوو بە ( وان ) 
كاوە زمانی بوونی پژا ..
پاشان بۆ خاك
بە درێژی ساڵانی مێژوو
هەزاران كاسە سەری كورد
ووردو خاش بوو ..
تا بوو بە خاك
بوو بە چیا بوو بە ( هەڵگورد )
كەچی ئەمڕۆ
هەزار ( قەندیل ) هەزار ( گمۆ )( )
هاتوونە دی !
دەزانن چۆن ؟
دەزانن بۆ؟!
چونكە لە ناو گەلی كوردا
سەدان سەدان زوحاك ئەژی !
جا كەوا بوو
لەدایك بوونی (نوێ) ی كاوە
هێشتا سەدان سەدەی ماوە !

*****
گەلی مردوو
چیتان دەوێ ؟!
هێنانەوەی ئابڕووی تكاو ؟
یا سەربەستی رای بزر بوو ؟!
یا مافی ژینی چێنراو ؟
كە سه‌وز نەبوو !
گەلی تاساوی مەست و سڕ
تەمی ئاهی ژانی ئێوە
وەك پەڵە هەوری خەست و چڕ
زۆر جار گرتی رووی ئاسمان
زۆر جار سەریان بەیەكدا گرت
كۆ بوونەوە
بەڵام بێ بروسكەی خوایی
هەرچەند دانیان بە خۆدا گرت
رەوینەوە !
چونكە بێ نرخە هەورو تەم
مادام نابێ بە لافاوێ
لە نێو خۆتان
هەڵكێشێ ریشاڵی ستەم ..

*****
مێژوو: 21/3/1983

 
 641

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

© Copyright 2019. All Rights Reserved.
© Copyright 2019. All Rights Reserved.