هه‌مه‌جۆر   -   م. كاميل مه‌حمود

  په‌شیمانی
ڕۆژگارێکە قەڵەمەکەم کۆڵ کراوە ..
شیعرو وشەو پەیڤەکانی لێ دزراوە
عەیامێکە فوویەکی قـوووڵ لەپشکۆیەکی کۆن دەکەم
ئەو خامۆشە و من هەر دەمم ئازار دەدەم
سەردەمێکە ماکیاجدەری قەلەڕەشم
ئەو هەر ڕەشەو منیش لەجوانی بێ بەشم
ئەو دیمەنەی من دەیبینم لێڵ و تاریک
توولەڕێی هەورازو باریک
دەڕۆم خوێن دەتکێ لە لەشم
ڕاست دەڕۆم بەڵام هەڵەشم
خوا دەزانێ هەڵەی من باجەکەی چی بێ
چەند گوناهی منی دیبێ
بەئەندازەى هەڵەو لادان و تاوانم
لەوەش زياتر پەشیمانم
هەرچەندە من بۆ ئەوم بوو،
بێگومانم
بەڵام ئێستا من ئەزانم
قەوارەی هەڵەو تاوانم
تەمەنێکی بەزایەچووی ناو ئەشکەوتێک
کەمن بەکۆشکێک چوانم
هەزار گوناهو یەک تەوبە
ئیلاهی من پەشیمانم


شوباتى ٢٠١٨
ڕۆژگارێکە قەڵەمەکەم کۆڵ کراوە ..
شیعرو وشەو پەیڤەکانی لێ دزراوە
عەیامێکە فوویەکی قـوووڵ لەپشکۆیەکی کۆن دەکەم
ئەو خامۆشە و من هەر دەمم ئازار دەدەم
سەردەمێکە ماکیاجدەری قەلەڕەشم
ئەو هەر ڕەشەو منیش لەجوانی بێ بەشم
ئەو دیمەنەی من دەیبینم لێڵ و تاریک
توولەڕێی هەورازو باریک
دەڕۆم خوێن دەتکێ لە لەشم
ڕاست دەڕۆم بەڵام هەڵەشم
خوا دەزانێ هەڵەی من باجەکەی چی بێ
چەند گوناهی منی دیبێ
بەئەندازەى هەڵەو لادان و تاوانم
لەوەش زياتر پەشیمانم
هەرچەندە من بۆ ئەوم بوو،
بێگومانم
بەڵام ئێستا من ئەزانم
قەوارەی هەڵەو تاوانم
تەمەنێکی بەزایەچووی ناو ئەشکەوتێک
کەمن بەکۆشکێک چوانم
هەزار گوناهو یەک تەوبە
ئیلاهی من پەشیمانم


شوباتى ٢٠١٨
 214

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

© Copyright 2019. All Rights Reserved.
© Copyright 2019. All Rights Reserved.