هه‌مه‌جۆر   -   م. كاميل مه‌حمود

  تراژيدياى ونبووەكان

مەڵۆیەكی سەر خەرمانی ئەم ژیانەم
ئاگر برم بۆ كراوە...
تانەسوتێم
گوڵستانێكی رازاوەی ئەم بەهارەم
چوار دەورم پەرژین كراوە...
تا نەژاكێم
كۆشكێكی بەرزی بێ‌ خەمی ئەم وڵاتی خەمستانەم
بە حەسارێك دەور دراوم...
تانەروخێم
دڵی ناو ئەم جەستە ماندووەی ئەم رۆژگارەم
بەشیعری تەرو ناسكی ئازار و ژان
ئاو دراوم
من مەتەڵی ناو كۆرێكی سەرگەردانم
من هەواڵی دوورە دەست و..
باسێكی بێ‌ ناونیشانم
هەر خۆم وەڵامی مەتەڵی خۆم نازانم
ئەرۆم سێبەرم وەستاوە
نارۆم ویژدانم دۆراوە
تارماییەكی ناو تاریكستانی دەیجوور
رێبوارێكی ناوچاو گرژی سەر رێگای دوور
ژیاوێكی ئەم سەردەمە و عەقڵ پێشین
كردارێكی پر لە جووڵەی جەستە وەستاو
دڵی پر لەخۆشەویستی و
چاوی سووری پر رق و قین
من مەتەڵی ناو كۆرێكی سەرگەردانم
چیرۆكێكی بێ‌ ئاكامی پر لەترس و
زەماوەندی بووكێكی زاوا كوژراوی
ناو شایی و خەنەبەندانم
من جڵەوی ئەسپەكەی خۆم داوەتە كوێر
قەڵەمی فەرهەنگی بیرم
خستووەتە نێوان پەنجەی گێل
عەقڵم قفڵە.. دڵم ساردو سـست و چۆڵە
سۆزم دەرگاوانی شێتە
هەنگاوی دوێنێم بوو بە هیچ
هەنگاوی ئەمرۆو سبەینێم
بەرەو مەجهول پێ‌ هەڵدەگرێت
تاكو ئێستاش..
 ئەم گێل لەويتر دەپرسێت
ئەم مەتەڵە بۆ كێ‌ هەڵدێت
     *            *          *
لەم مەملەكەتی مەتەڵ و شیعرو خەمە
گوڵستانێك..
قەتیسی ناو گوڵدانێكی دەم باریكە
دەریایەك ئاوی پانتایی ئەم عەشقەمان
تێخزاوی پەرداخێكی قەد باریكە
لەم وڵاتی سیحرو جادووی زوحاكەدا
گەورە لەناو بچوكدایە
روبار لەناو جۆگەدایە
سەری هەموو رۆڵەكانی ئەم دەڤەرە
لەناو دەمی مارەكانی سەرشانی ئەژدەهاكدایە
وەرن گەلۆ..
ئەم نمایشە ترسناكەی چەرخی عەولەمە ببینن
لەناو لاپەرە زەردەكانی مێژوویەك
وەرنە دەرێ‌ و ئەفسانەیەك
بەگشت هەناسەو بزاوت و
جووڵەیەوە بخوێننەوە
ئەمرۆش بكەن بە چیرۆكێك
وانەكانی دوێنێی تیادا بڵێنەوە
دەڵێن جیهان گوندێكی بچكۆلانەیە
هیچ ون ناكات ئێمە نەبێت
من نەهاتووم بۆ سەردەمی كاوەو زوحاكی خاوەن مار
ئەوان هاتوون ..
بۆناو سنووری جوگرافیای ئەم دەڤەری خەمستانە
نازانم كامەمان ونبووی
رۆژگاری راستی خۆمانین
یان هەردووكمان وێڵ و ونین
سەردەمێكە بەخۆم دەڵێم:
ئەمە دوێنێیە یا ئەمرۆ و دەبێ‌ ئایندەكامە بێت؟
تاكو ئێستاش لە خۆم و شێت و گێلەكان
پرسیار دەكەم
ئەم مەتەڵە بۆ كێ‌ هەڵدێت؟ 
   *            *          *
لێرە تەنها رێبوار رێ‌ ی لێ‌ نەگۆراوە
بەتەنها رۆژگار سەردەمی ئاشنای خۆی لێ‌ نەتۆراوە
لێرە تەنها زوحاك وماری سەرشانی نەدۆراوە
جوگرافیاش رەنگ وروخساری خۆی گۆریوە
شاخ و روبارو جەنگەڵ و دارگوێزەكان
دوكان و سیروان و ئاوی بەنداوەكان
سەردەمێكە لە غوربەتان
تۆزو سەراب وتەختایی ناو بیابانیان بینیوە
لێرە رێگاكان تێكەڵ و بێ ئاكامن
لێرە شوێنەكان كراوەو پر مەرامن
من نازانم سەری كام رێگام گرتووە
هاتووم لە ناو ئەم مزگەوتە پیرۆزەدا
گوناه دەكەم
هاتووم لەناو ئەم دوانگەی جومعەیەدا
زەم وغەیبەت وبوهتان وشەرە جنێو
بە دوای یەكدا بە رێ‌ دەخەم
پشتوێنیشم بەرەو بەهەشت توندكردووەو
لێرەش دۆزەخ دەخولقێنم
ئاخۆ بڵێی ئەو بەهەشتە
نرخەكەی ئەم دۆزەخە بێت؟
 جوگرافیاش لێرە گۆراوە
ئەم پەرستگای عیبادەتە
خەڵوەتگای گاڵتەبازانە
ئەم میحراب ومینبەری وەعزی خواهانە
جێ‌ وتەی چەنە بازانە
لەم ناوەندە داڵدەدەرەی ونبووەكان
پەپوولەكانیش ئاسمانیان لێ‌ تۆراوە
ئاسمانیش هەوری ناوسكی لەپانتایی بەرینیدا
وەدەر ناوە
ئەویش لەناو فەلەكی ونبووەكاندا
جێیەك نییە فرمێسكی تیا هەڵبرێژێ‌
دەی سا وەرن..
چاو بۆ كۆتا پەردەی خەمی ئەم تراژیدیایە هەڵخەن
دوای ئەو نۆبەی كۆمیدیایەو
دنیاش خۆی هەر كۆمیدیایە...

هەڵەبجە - ٢٠٠٨

مەڵۆیەكی سەر خەرمانی ئەم ژیانەم
ئاگر برم بۆ كراوە...
تانەسوتێم
گوڵستانێكی رازاوەی ئەم بەهارەم
چوار دەورم پەرژین كراوە...
تا نەژاكێم
كۆشكێكی بەرزی بێ‌ خەمی ئەم وڵاتی خەمستانەم
بە حەسارێك دەور دراوم...
تانەروخێم
دڵی ناو ئەم جەستە ماندووەی ئەم رۆژگارەم
بەشیعری تەرو ناسكی ئازار و ژان
ئاو دراوم
من مەتەڵی ناو كۆرێكی سەرگەردانم
من هەواڵی دوورە دەست و..
باسێكی بێ‌ ناونیشانم
هەر خۆم وەڵامی مەتەڵی خۆم نازانم
ئەرۆم سێبەرم وەستاوە
نارۆم ویژدانم دۆراوە
تارماییەكی ناو تاریكستانی دەیجوور
رێبوارێكی ناوچاو گرژی سەر رێگای دوور
ژیاوێكی ئەم سەردەمە و عەقڵ پێشین
كردارێكی پر لە جووڵەی جەستە وەستاو
دڵی پر لەخۆشەویستی و
چاوی سووری پر رق و قین
من مەتەڵی ناو كۆرێكی سەرگەردانم
چیرۆكێكی بێ‌ ئاكامی پر لەترس و
زەماوەندی بووكێكی زاوا كوژراوی
ناو شایی و خەنەبەندانم
من جڵەوی ئەسپەكەی خۆم داوەتە كوێر
قەڵەمی فەرهەنگی بیرم
خستووەتە نێوان پەنجەی گێل
عەقڵم قفڵە.. دڵم ساردو سـست و چۆڵە
سۆزم دەرگاوانی شێتە
هەنگاوی دوێنێم بوو بە هیچ
هەنگاوی ئەمرۆو سبەینێم
بەرەو مەجهول پێ‌ هەڵدەگرێت
تاكو ئێستاش..
 ئەم گێل لەويتر دەپرسێت
ئەم مەتەڵە بۆ كێ‌ هەڵدێت
     *            *          *
لەم مەملەكەتی مەتەڵ و شیعرو خەمە
گوڵستانێك..
قەتیسی ناو گوڵدانێكی دەم باریكە
دەریایەك ئاوی پانتایی ئەم عەشقەمان
تێخزاوی پەرداخێكی قەد باریكە
لەم وڵاتی سیحرو جادووی زوحاكەدا
گەورە لەناو بچوكدایە
روبار لەناو جۆگەدایە
سەری هەموو رۆڵەكانی ئەم دەڤەرە
لەناو دەمی مارەكانی سەرشانی ئەژدەهاكدایە
وەرن گەلۆ..
ئەم نمایشە ترسناكەی چەرخی عەولەمە ببینن
لەناو لاپەرە زەردەكانی مێژوویەك
وەرنە دەرێ‌ و ئەفسانەیەك
بەگشت هەناسەو بزاوت و
جووڵەیەوە بخوێننەوە
ئەمرۆش بكەن بە چیرۆكێك
وانەكانی دوێنێی تیادا بڵێنەوە
دەڵێن جیهان گوندێكی بچكۆلانەیە
هیچ ون ناكات ئێمە نەبێت
من نەهاتووم بۆ سەردەمی كاوەو زوحاكی خاوەن مار
ئەوان هاتوون ..
بۆناو سنووری جوگرافیای ئەم دەڤەری خەمستانە
نازانم كامەمان ونبووی
رۆژگاری راستی خۆمانین
یان هەردووكمان وێڵ و ونین
سەردەمێكە بەخۆم دەڵێم:
ئەمە دوێنێیە یا ئەمرۆ و دەبێ‌ ئایندەكامە بێت؟
تاكو ئێستاش لە خۆم و شێت و گێلەكان
پرسیار دەكەم
ئەم مەتەڵە بۆ كێ‌ هەڵدێت؟ 
   *            *          *
لێرە تەنها رێبوار رێ‌ ی لێ‌ نەگۆراوە
بەتەنها رۆژگار سەردەمی ئاشنای خۆی لێ‌ نەتۆراوە
لێرە تەنها زوحاك وماری سەرشانی نەدۆراوە
جوگرافیاش رەنگ وروخساری خۆی گۆریوە
شاخ و روبارو جەنگەڵ و دارگوێزەكان
دوكان و سیروان و ئاوی بەنداوەكان
سەردەمێكە لە غوربەتان
تۆزو سەراب وتەختایی ناو بیابانیان بینیوە
لێرە رێگاكان تێكەڵ و بێ ئاكامن
لێرە شوێنەكان كراوەو پر مەرامن
من نازانم سەری كام رێگام گرتووە
هاتووم لە ناو ئەم مزگەوتە پیرۆزەدا
گوناه دەكەم
هاتووم لەناو ئەم دوانگەی جومعەیەدا
زەم وغەیبەت وبوهتان وشەرە جنێو
بە دوای یەكدا بە رێ‌ دەخەم
پشتوێنیشم بەرەو بەهەشت توندكردووەو
لێرەش دۆزەخ دەخولقێنم
ئاخۆ بڵێی ئەو بەهەشتە
نرخەكەی ئەم دۆزەخە بێت؟
 جوگرافیاش لێرە گۆراوە
ئەم پەرستگای عیبادەتە
خەڵوەتگای گاڵتەبازانە
ئەم میحراب ومینبەری وەعزی خواهانە
جێ‌ وتەی چەنە بازانە
لەم ناوەندە داڵدەدەرەی ونبووەكان
پەپوولەكانیش ئاسمانیان لێ‌ تۆراوە
ئاسمانیش هەوری ناوسكی لەپانتایی بەرینیدا
وەدەر ناوە
ئەویش لەناو فەلەكی ونبووەكاندا
جێیەك نییە فرمێسكی تیا هەڵبرێژێ‌
دەی سا وەرن..
چاو بۆ كۆتا پەردەی خەمی ئەم تراژیدیایە هەڵخەن
دوای ئەو نۆبەی كۆمیدیایەو
دنیاش خۆی هەر كۆمیدیایە...

هەڵەبجە - ٢٠٠٨

 101

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

© Copyright 2019. All Rights Reserved.
© Copyright 2019. All Rights Reserved.