پارتی و یه‌كێتی   -   مامۆستا كرێكار

  ئایدزی خەبات

ئایدزی خەبات

لەندەن  ٣/٧/١٩٩٤

ئەوە مامە 
ئەوە سی ساڵی رەبەقە 
بۆ مەبەستی 
مافی ( رەوا )ی خۆپەرستی 
وەکو سەربازی وونی ( جن ) 
زەرووی زامە !!

ئەوە مامە
کام کۆڵانە سیاسییەی
وەکو دارستانی مردوو
وەک تارمایی ( خێو ) بەسامە ..
لەبەر خاتری چاوی کورد !
تیا نەجوڵێ 
وەک جرج 
وەک داشی دامە ..

ئەوە مامە 
نانی ھیچ لایەنێ نەما 
شیری ھیچ دایەنێ نەما 
نەیزانیبێ چەند بە تامە ..

ئەوە مامە 
بۆ ئازادی و کوردایەتی 
وەک پەشتەماڵی حەمامە ..
ئەوە مامە 
ھەرچی دین و نەریت ھەیە 
لای حەرامە .
بۆیە بۆ کورد !
لە تورکیا ( ئەمەل ێایین ) ەو 
لە عێراقیش 
وەک ( بنت الریف )
یا وەک شۆخ و شەنگی ( عەفەج ) 
وا لەسەر کۆشی ێەدامە !!

ئەوە مامە 
کە پاسدار دەباتە کەرکوک 
کە بۆ چارەنووسی کوردان
یا بۆ کورتان 
رۆژوەوانی مونتەزیری و
رەوزەخوونی بەوەفای گۆڕی ئیمامە !!

ئەوە مامە 
کە ھێشتا سەدان ھەرزە بیر 
لە گەنج و پیر 
دەڵێن ھەر ئەو 
سیاسەتمەداری بە فامە !!
ئەویش نەبێ
نەک ھەر کەرکوک
( کردستان مع السلامە ) !!

ئەوە مامە 
دوای سەد گلان و ژێر کەوتن 
لەبەر چاوی خەڵکانی کورد
نازانێ چییە سرەوتن 
بۆ ئازادی گەل و ووڵات 
بۆتە ھێمای
رەنجی فەرھادی کوردان و 
میکرۆبی ئایدزی خەبات .. 


ئایدزی خەبات

لەندەن  ٣/٧/١٩٩٤

ئەوە مامە 
ئەوە سی ساڵی رەبەقە 
بۆ مەبەستی 
مافی ( رەوا )ی خۆپەرستی 
وەکو سەربازی وونی ( جن ) 
زەرووی زامە !!

ئەوە مامە
کام کۆڵانە سیاسییەی
وەکو دارستانی مردوو
وەک تارمایی ( خێو ) بەسامە ..
لەبەر خاتری چاوی کورد !
تیا نەجوڵێ 
وەک جرج 
وەک داشی دامە ..

ئەوە مامە 
نانی ھیچ لایەنێ نەما 
شیری ھیچ دایەنێ نەما 
نەیزانیبێ چەند بە تامە ..

ئەوە مامە 
بۆ ئازادی و کوردایەتی 
وەک پەشتەماڵی حەمامە ..
ئەوە مامە 
ھەرچی دین و نەریت ھەیە 
لای حەرامە .
بۆیە بۆ کورد !
لە تورکیا ( ئەمەل ێایین ) ەو 
لە عێراقیش 
وەک ( بنت الریف )
یا وەک شۆخ و شەنگی ( عەفەج ) 
وا لەسەر کۆشی ێەدامە !!

ئەوە مامە 
کە پاسدار دەباتە کەرکوک 
کە بۆ چارەنووسی کوردان
یا بۆ کورتان 
رۆژوەوانی مونتەزیری و
رەوزەخوونی بەوەفای گۆڕی ئیمامە !!

ئەوە مامە 
کە ھێشتا سەدان ھەرزە بیر 
لە گەنج و پیر 
دەڵێن ھەر ئەو 
سیاسەتمەداری بە فامە !!
ئەویش نەبێ
نەک ھەر کەرکوک
( کردستان مع السلامە ) !!

ئەوە مامە 
دوای سەد گلان و ژێر کەوتن 
لەبەر چاوی خەڵکانی کورد
نازانێ چییە سرەوتن 
بۆ ئازادی گەل و ووڵات 
بۆتە ھێمای
رەنجی فەرھادی کوردان و 
میکرۆبی ئایدزی خەبات .. 


 183

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

© Copyright 2019. All Rights Reserved.
© Copyright 2019. All Rights Reserved.