-   شه‌هید كۆساری

  قوتابى و مامۆستای شه‌هید

قوتابی و مامۆستای شه‌هید *

شـەوێک لەھێکڕا پڕژا بیرم ئەمــن 
کە بەندەی خودام کەچی دیلم ئەمن 
بەئازادی لەڕەحمی دایکـی شـیریــــن 
سەرم ھەڵدا بۆ دونیای فەوت و بەرین
بەڵآ لەئـامێزی بـەزەیـی خـودا 
وەدەر کەوتم ڕەشماڵی ژینم ھەڵدا 
خودای مەزن پآیبەخشیم بەھرەی گران 
لەدەسـتم دا با بـەکـۆڵـدا دەم تـــاوان 
بەگوتەی وانم کرد بۆیە خۆم دەبینــم 
خوڵام کارو بەنێو ژێردەستە و زەبوونم
خـۆم بەھەڵە بارو لاڕآ دەزانــم 
بۆیە کەساس و مات و پەرێشانم
بەقسەی لووسکەڵە چەواشەیان کردم 
ئەوان بـآ بـەڵا شـاڵڵا مـن دەمـردم
ھیچ نەبوو ڕزگایەک دڵم داتـەوە
ئـاکـاری دزێـوم لـەبیر بـاتــەوە 
لەسەر پێخەف شانم داداو داسەکنام 
ھیچ چارە ونۆژدار نەھاتن بەھانـــام 
 نزیک بوو وەنەوزە و خەو بمباتەوە 
وتەی مامۆسـتاشـم وەبیر ھاتـەوە 

زێدە جاران کە لەناومان دادەنیشت 
وەک لێزانێکی ئاوەزی خواپەرسـت 
بە نەرمی و خەندەوە لەگەڵمان دەدەوا 
کێشندەی دەکردین بۆ ناسـینـی خــوا 
بڕیار وا بوو لـە ڕێبازی لانەدەیـن
ئامۆژگارییەکانی فەرامۆش نەکەین
ئاواتی بوو وەک وی بم ھەتـاکـو ھــەم
ئێستاش بوومەتە بەندەی قوباد و جەم
دڵـم پـڕ بـوو گـەرووم گیراو چـاو مـەیــن
ئەسرین وەک زەنگوڵ بەسەر ڕووم ڕاخزین
مامۆسـتا گیان لای خـودا بکــە ڕجــام
    مامۆستای بەرزی شەھیدی ڕێی خودام
مـامـۆسـتای زویری لـە تاوان ڕەنـجـاو
مامۆستا بۆ جوێیت سوور ھەڵگەڕان چاو ؟!
       مامۆسـتای نیان ورد و دڵ بەریــن
        مامۆستای سینە پاکی بێ ڕق و قین
مامۆستای ئەوینی بەرنامەی خوا
مامۆستا لای تۆ بوو تیمار و دەوا
     مامۆستای ئاشنای سوننەت و قورئان
     مامۆستای پەڕکوڕی ئاڕبیجی لە شـان
مامۆستای پشوو درێژی شەیتان خەسێن
مامۆستای زەھلە بڵیندی کوفـر ڕەوێـن
    مامۆستای گرچووبڕی تاغوت ڕەتێـن
    مامۆستای بە ھەڵمەتی ھێرش شکێن


مامۆستای چەوساوەی ماف پێشێل کـراو
مامۆستای بێ ترس و پەروا و کەڵە پیاو
 مامۆستای شەرمن لە ئاستی بڕوادار
مامۆستای مل پەڕێنی کافر و زۆردار
پیرۆزت بێ پڕ بە دڵ دەڵـێ کـۆســار
گەر خوا حەزکا لە سەرتە تاجی ویقــار
 سـەرای ڕازاوەی خەباتت سـەری گــرت 
ملوانەی جەربەزە و شکۆت لە گەردن کرد
(موسعەب)ێک بووی لە بوێژە و لە گوفتار
(خەباب)ێک بووی لە ئاقـار ئێش و ئــازار
 (خالید)ێک بووی تێکدەری قەڵای زۆرکــار
  خاوەن بەڵێن بووی لەگـەڵ پەروەردگــار
مامۆستای دڵسۆزی کردەوە شـیریــن
شاسواری پێست تۆزاوی بەرگ ڕەنگین
      مامۆستا گیان لە گردی ڕەمکان گلای
       بە زەبری چەنگی سیخوڕان ئەنگوای
خۆزگە ئاگام لێت با کە ڕادەقەنــای
گوێم لە ناڵەی زوڵاڵت با ئەودەمـای
بـۆ دواییـن جـار لـە بـاوەشـم دەگـرتـی 
کـۆتـا وتـەی ھـەڵچووم لە گـوێ دەگرتی
ناو چەوانی بە فەڕم ماچ دەکردی
ماڵ ئاوایی یەکجاریم لێ دەکردی
لێم تێبگەن گەر من زگارم لە ژیـن
         ناکەم زاری لە بۆ مامۆستای دێرین 

بە ویستی خوا پاش ناڵە و نرکەی بە سۆی
خودای بە سـۆز فریشـتەی ناردووە بـۆی
  پێڕای سـەلام و مژدەی بـۆ نــاردووە 
  بە فیردەوسی نەبڕاوەی شاد کردووە
بێ شک بۆ زەخمی خۆم دەکەم گەرمە شـین
ھەتواری چەوت دەستیان خستوومەتە بیـــن
کاتێک دادێ ڕاست دەبمەوە لە ڕێی خوار
 پشتیوان بێت خێوی تــاقـی بـەرقـــەرار
خوێش و کەسـت ئەسـتەمە بن کـەسـەردار
چوون شای شەھیدی شاڕێ (ئەحمەد شاسوار)
     خەفە خانیەکەش وا خەستترە بۆ مـن
     بێو لە پەسڵانیش نەتبینمەوە لە بــن
سکاڵا خوازم ھەنیەت ببینەمــەوە
لە باغاتی زڕاف پێک شاد بینەوە
      خوێنی چواران ڕژا لە گردی ڕەمکان
      شاھیدن بەرد و داری قەڵاتـوکـان
لە پەڕتاڵدا لـە مـن ڕا و بـڕواداران 
لە سەراپاو پیرۆز بێ جەژنی قوربان(1)

 

________________

* شەھید کۆساری ئەم شیعرەی لە ساڵی ١٩٨٩بە بۆنەی شەھید بوونی کاک (ئەحمەد شاسوار) نووسیوە کە لە ٢٢/٧/١٩٨٨ لە گردی ڕەمکانی ناوچەی پشدەر بە دەستی بەعسییەکان شەھید بوو و ناوبراو برایەکی زۆر نزیکی شەھید کۆساری بوو.

1- چونکە لە سەروبەندی جەژنی قوربانی (١٩٨٨)دا شەھید بوون . 

 

قوتابی و مامۆستای شه‌هید *

شـەوێک لەھێکڕا پڕژا بیرم ئەمــن 
کە بەندەی خودام کەچی دیلم ئەمن 
بەئازادی لەڕەحمی دایکـی شـیریــــن 
سەرم ھەڵدا بۆ دونیای فەوت و بەرین
بەڵآ لەئـامێزی بـەزەیـی خـودا 
وەدەر کەوتم ڕەشماڵی ژینم ھەڵدا 
خودای مەزن پآیبەخشیم بەھرەی گران 
لەدەسـتم دا با بـەکـۆڵـدا دەم تـــاوان 
بەگوتەی وانم کرد بۆیە خۆم دەبینــم 
خوڵام کارو بەنێو ژێردەستە و زەبوونم
خـۆم بەھەڵە بارو لاڕآ دەزانــم 
بۆیە کەساس و مات و پەرێشانم
بەقسەی لووسکەڵە چەواشەیان کردم 
ئەوان بـآ بـەڵا شـاڵڵا مـن دەمـردم
ھیچ نەبوو ڕزگایەک دڵم داتـەوە
ئـاکـاری دزێـوم لـەبیر بـاتــەوە 
لەسەر پێخەف شانم داداو داسەکنام 
ھیچ چارە ونۆژدار نەھاتن بەھانـــام 
 نزیک بوو وەنەوزە و خەو بمباتەوە 
وتەی مامۆسـتاشـم وەبیر ھاتـەوە 

زێدە جاران کە لەناومان دادەنیشت 
وەک لێزانێکی ئاوەزی خواپەرسـت 
بە نەرمی و خەندەوە لەگەڵمان دەدەوا 
کێشندەی دەکردین بۆ ناسـینـی خــوا 
بڕیار وا بوو لـە ڕێبازی لانەدەیـن
ئامۆژگارییەکانی فەرامۆش نەکەین
ئاواتی بوو وەک وی بم ھەتـاکـو ھــەم
ئێستاش بوومەتە بەندەی قوباد و جەم
دڵـم پـڕ بـوو گـەرووم گیراو چـاو مـەیــن
ئەسرین وەک زەنگوڵ بەسەر ڕووم ڕاخزین
مامۆسـتا گیان لای خـودا بکــە ڕجــام
    مامۆستای بەرزی شەھیدی ڕێی خودام
مـامـۆسـتای زویری لـە تاوان ڕەنـجـاو
مامۆستا بۆ جوێیت سوور ھەڵگەڕان چاو ؟!
       مامۆسـتای نیان ورد و دڵ بەریــن
        مامۆستای سینە پاکی بێ ڕق و قین
مامۆستای ئەوینی بەرنامەی خوا
مامۆستا لای تۆ بوو تیمار و دەوا
     مامۆستای ئاشنای سوننەت و قورئان
     مامۆستای پەڕکوڕی ئاڕبیجی لە شـان
مامۆستای پشوو درێژی شەیتان خەسێن
مامۆستای زەھلە بڵیندی کوفـر ڕەوێـن
    مامۆستای گرچووبڕی تاغوت ڕەتێـن
    مامۆستای بە ھەڵمەتی ھێرش شکێن


مامۆستای چەوساوەی ماف پێشێل کـراو
مامۆستای بێ ترس و پەروا و کەڵە پیاو
 مامۆستای شەرمن لە ئاستی بڕوادار
مامۆستای مل پەڕێنی کافر و زۆردار
پیرۆزت بێ پڕ بە دڵ دەڵـێ کـۆســار
گەر خوا حەزکا لە سەرتە تاجی ویقــار
 سـەرای ڕازاوەی خەباتت سـەری گــرت 
ملوانەی جەربەزە و شکۆت لە گەردن کرد
(موسعەب)ێک بووی لە بوێژە و لە گوفتار
(خەباب)ێک بووی لە ئاقـار ئێش و ئــازار
 (خالید)ێک بووی تێکدەری قەڵای زۆرکــار
  خاوەن بەڵێن بووی لەگـەڵ پەروەردگــار
مامۆستای دڵسۆزی کردەوە شـیریــن
شاسواری پێست تۆزاوی بەرگ ڕەنگین
      مامۆستا گیان لە گردی ڕەمکان گلای
       بە زەبری چەنگی سیخوڕان ئەنگوای
خۆزگە ئاگام لێت با کە ڕادەقەنــای
گوێم لە ناڵەی زوڵاڵت با ئەودەمـای
بـۆ دواییـن جـار لـە بـاوەشـم دەگـرتـی 
کـۆتـا وتـەی ھـەڵچووم لە گـوێ دەگرتی
ناو چەوانی بە فەڕم ماچ دەکردی
ماڵ ئاوایی یەکجاریم لێ دەکردی
لێم تێبگەن گەر من زگارم لە ژیـن
         ناکەم زاری لە بۆ مامۆستای دێرین 

بە ویستی خوا پاش ناڵە و نرکەی بە سۆی
خودای بە سـۆز فریشـتەی ناردووە بـۆی
  پێڕای سـەلام و مژدەی بـۆ نــاردووە 
  بە فیردەوسی نەبڕاوەی شاد کردووە
بێ شک بۆ زەخمی خۆم دەکەم گەرمە شـین
ھەتواری چەوت دەستیان خستوومەتە بیـــن
کاتێک دادێ ڕاست دەبمەوە لە ڕێی خوار
 پشتیوان بێت خێوی تــاقـی بـەرقـــەرار
خوێش و کەسـت ئەسـتەمە بن کـەسـەردار
چوون شای شەھیدی شاڕێ (ئەحمەد شاسوار)
     خەفە خانیەکەش وا خەستترە بۆ مـن
     بێو لە پەسڵانیش نەتبینمەوە لە بــن
سکاڵا خوازم ھەنیەت ببینەمــەوە
لە باغاتی زڕاف پێک شاد بینەوە
      خوێنی چواران ڕژا لە گردی ڕەمکان
      شاھیدن بەرد و داری قەڵاتـوکـان
لە پەڕتاڵدا لـە مـن ڕا و بـڕواداران 
لە سەراپاو پیرۆز بێ جەژنی قوربان(1)

 

________________

* شەھید کۆساری ئەم شیعرەی لە ساڵی ١٩٨٩بە بۆنەی شەھید بوونی کاک (ئەحمەد شاسوار) نووسیوە کە لە ٢٢/٧/١٩٨٨ لە گردی ڕەمکانی ناوچەی پشدەر بە دەستی بەعسییەکان شەھید بوو و ناوبراو برایەکی زۆر نزیکی شەھید کۆساری بوو.

1- چونکە لە سەروبەندی جەژنی قوربانی (١٩٨٨)دا شەھید بوون . 

 

 953

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

© Copyright 2019. All Rights Reserved.
© Copyright 2019. All Rights Reserved.