هه‌مه‌جۆر   -   مه‌حوی

  بنازم من بە کوفری زوڵفی تۆ ئەی ئافەتی ئیسلام

کە ئەستۆبەندی جیزیەی خستە مل ئیمانی خاس و عام

بە دەفی سیخنی کردن لە زاهید ڕاغیبی مەی بوو
کەچی ساقی وتی: نادەم بە کەمفام ئەز مەیی گوڵفام

لە ڕۆژێکی فەلەک ساقی بووە، تێ فکرە لەم بەزمە
قەدەح ئاشامە هەر نادان و هەر دانایە خوون ئاشام

فسانەی من بووە زینەی مەجالیس، ئافەرین ئەی عیشق
چەها بێ نام و خامی وەک منت کردۆتە ساحێب نام

بە حیرەت لەو گوڵەندامەم کە وا بادامییە چاوی
دڵی نازک وەکوو گوڵ، هەم ڕەقە وەک توێکڵی بادام

بناگۆشی لە چینی زوڵفیا دەرکەوتبوو، دەت وت
ئەمە بازی سپی سوبحە، چووە بن باڵی زاغی شام

بە مەحوی کێ خەبەر دا بۆ سەفەر چوو ئەو دلارامە!
هجوومی غەم بە جارێ هات و یەکسەر باری کرد ئارام

 536

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

© Copyright 2019. All Rights Reserved.
© Copyright 2019. All Rights Reserved.