هه‌مه‌جۆر   -   مه‌حوی

  حەیاتم سەرفی عیشقت کرد بە ئومێدی فمن یعمل

بە هیجرت کوشتم و نەتکردەوە فکری و من یعمل

جەمالت حەیفە دەرخەی بۆ کەس و ناکەس، وتم. فەرمووی:
جەلالی حوسنە ئێمەی کردە شاهەنشاهی لایُسأل

وتم: ئەم عالەمە دڵیان ئەسیری غەمزەتە، بەس بێ!
وتی: کەی بۆتە قووتی شاهبازێ پڕ بەکەف خەردەل!

موسەببیب حەز نەکا، پڕ عالەم ئەسبابت پەڕێ کایە
فەقەت چاری نییە قەت یەک بە دوو بینینی مام ئەحوەل

بە چی، بۆ چ ئەم غروور و کیبر و نازە، دەبیە تۆزێ خاک
بە ئەسڵ و فەسڵ ئەنازی؟ چۆڕە ئاوێک ئەسڵتە و ئەووەل

پەلی داوێنی پاکت گرتنی بۆ بوو زیاد ئەوجا
لە مەیدانی مەحەببەت دا ئەگەر مەحوی کرا پەل پەل

بە جێ ماوم لەگەڵ من حەسرەتا، مەکسم لە سەر بایەک
بە جارێ هاژە بێنم مەحویا وەک دارەکەی سەرکەل

 507

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

© Copyright 2019. All Rights Reserved.
© Copyright 2019. All Rights Reserved.