هه‌مه‌جۆر   -   مه‌حوی

  ئەو دەمە ڕۆحم لە سەر لەب بوو لە بەر دەردی فیراق

هات و زوو کردم بە پێ شاباشی، نعم الإتفاق

بێمە کوێ؟ دڵبەر وتی، گەر چاوە، تۆفانێکی ئەشک
دڵ، تەنووری ئاگری عیشق و خرۆشی ئیشتیاق

ئەو دوو ئەبرۆیە کە پەیوەستە بە جووتە، وەک هوما
سایەبانی چاوی بیمارن، لە عالەم بوونە تاق

مەحشەرێ هەستا کە هەستا ڕۆیی، ڕۆیی دوو بە دووی
الوداعێکی ئەوا ناڵەی هەزاران الفراق

هەر شوانێ کەی دەبێتە هەمقەرینی شاهی من؟
سواری کەر نابێ ببێتە هەمتەکی سواری بوراق

عەیشی ناخۆشە، سەری مەدهۆشە دایم زەڕپەرست
خاسسە هەر سەفرایە بۆتە موریسی تاڵی مەزاق

تا لە ماڵی دەرنەکردووی ئەم شەوی سەد شووکەرە
مەحوی ئازانە بدە تۆ سێ بە سێ دنیا تەڵاق

 500

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

© Copyright 2019. All Rights Reserved.
© Copyright 2019. All Rights Reserved.