هه‌مه‌جۆر   -   مه‌حوی

  کە تێغت دڵ دەکا دو قەد، دەدا تەبشیری قد أفلح

دەنووسێتن لە سەفحەی سینە تەفسیری ألم نشرح

ئەگەر ئەو شۆخە ساقی بەزمە، باقڵ قازی و موفەتیش
دەبێ ببنە قەدەح وەرگر لەگەڵ فەتوی و لا یقدح

ئەسیرت وەقتی کوشتن شادەمەرگن، ناگەنە کوشتن
لە خۆشی خۆشییا ڕۆحی فڕیوە تا چووە مەزبەح

ڕەقیب ئەو دامەنەی دی سەوزە، وەک گا لرفی بۆ هێنا
نەبوو حاڵی لە لەفزی عەیبە عەیبە، تا وتم: وەح وەح

بووە هەم قافیەی لێوت زوبانم، ئیتتیفاقاتە
دەبێ عاجز نەبێ، وا هاتووە، ئەو ئەملەح، ئەم ئەفسەح

بە خەندەیی لەب دەداتن موژدە لا تحزن بە مەحزوونان
دەمی تێغی برۆیی ئیفشا دەکا تەهدیدی لا تفرح

دڵی مەحوی لە سینەی تەنگیا هەر ما بە دڵتەنگی
بە جاهی مووسەوی بۆ مەش وەکوو بۆ ئەو بوو ربّ اشرح

 554

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

© Copyright 2019. All Rights Reserved.
© Copyright 2019. All Rights Reserved.