ئیسلام   -   مامۆستا كرێكار

  مافی بوونی ئیسلام

هێنانەوەی بوونی ئیسلام

ئارامگری گشت پێغەمبەرانی دەوێ

خۆڕاگرتن لە زیندانا

ژینی نێو قورئانی دەوێ ..

لە قورئانا

هێنانەوەی بوونی ئیسلام

رەنجی دەوێ

یەكەم هەنگاو هەتا ئەنجام

لیژنە لاشەی گەنجی دەوێ ..

لە قورئانا

هێنانەوەی بوونی ئیسلام

سووتی دەوێ

كۆمەڵێكی چاو نەترسی

شوێن كەوتووی طالووتی دەوی ([1])

*****

لە قورئانا

هێنانەوەی بوونی ئیسلام

باوەڕی پتەوی دەوێ

كاری نوحی بەردەوام و ([2])

هەوڵی رۆژو شەوی دەوێ

راوەستاندنی خوێنی زام ..

لە قورئانا

پەروەردەی موسەوی دەوێ ..([3])

لە قورئانا

بوونی ئیسلام

هێنانەوەو سەلماندن و چەسپاندنی

نرخی دەوێ

خواوویستی و لە خۆ بوردنی

أصحاب الاخدودی دەوێ ([4])

تا شایەتمان و ژانی لەش

ژانی پشتی هەزار بیلالی سپی و رەش ([5])

دەبنە سروود

گەر رێگا سروودی دەوێ ..

مێژوو: 13/6/1981

  [1] طالووت : فەرماندەیەكی بەنی ئیسرائیلی بوو كە خوای گەورە كردبوویە فەرماندەی كۆمەڵێكی جولەكە . داوایان كرد بوو كە خوا جیهادیان لەسەر فەرز بكات . تا سەرەنجام لەسەریان فەرز كرا . پاشان ئەوی باوەڕ لاوازو دنیا وویست بوو ، پەشیمان بووەوە ّ تەنها ژمارەیەكی كەم مایەوەو چوونە گۆڕەپانی شەڕو دژی ( جالووت ) . ئەم ژمارە كەمە خوا بە نەبەزو خواوویست و چاونەترس و خۆگر باسی فەرموون . كە بە هۆی خۆگرتنیانەوە لە گۆڕەپانی جیهاددا سەركەوتن . ( سورەتی البقرە 246ـ251 ) .

[2]  نووح سەلامی خوای لێ بێت ـ نۆسەدو پەنجا ساڵ ، شەوو رۆژ بانگەوازی خواوویستی بڵاوكردەوە

  [3] پەروەردەی موسەوی : مەبەست لەو پەروەردەیە كە وەك پەروەردە كردن و ژیانی سیدنا موسا بێت ـ سەڵامی خوای لێ بێت ـ بەو شێوەیەی كە خوا لە سوورەتی گه و اعراف و القصص و النمل و جێی تردا باسی فەرمووە .

 [4] أصحاب الاخدود : ئەو خاوەن باوەڕانە بوون كە خوای گەورە لە سوورەتی البروجدا باسی فەرموون . كە هەر لەبەر ئەوەی باوەڕیان بە خوا هێناو خۆیان نەدا بە دەست دونیا وویستانەوە ؛ ئاگرێكی سامناكی گەورەیان بۆ كرایەوەو سوتێنران ..

[5]  بیلال : مەبەست لە سیدنا بیلالی حەبەشییە ـ خوا لێی رازی بێت ـ كە یەكێكە لە یاوەرەكانی پێغەمبەر  كاتێك كە موسوڵمان بوو للایەن گەورە كافرەكانییەوە تووشی ئەشكەنجەو ئازارێكی زۆر بوو . لە هاوینی گەرمی مەككەو لە قرچەی نیوەڕۆیدا رایان دەكێشاو تاوێرە بەردی گەرمیان دەخستە سەر سنگی .. ئەویش وێردی سەر زمانی هەر ( أحَدٌ أَحَدٌ ) بوو . كە دوژمنەكانی زۆر پێ پەست دەكردن ..

بینین

بیستن

بیستن

 436

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

© Copyright 2019. All Rights Reserved.
© Copyright 2019. All Rights Reserved.