شه‌ونوێژ   -   مامۆستا كرێكار

  هەستانی شەو ( قیام اللیل )


خوای میهرەبان 
ئاگات لێیە ..
لەو كاتانەی نیوە شەوەو
خەڵكی ئەنوێ 
هەر برایە دوور لە خەوەو
قورئانی پیرۆزی پێیە ..
هەتا بەیان
بە دەنگ و سۆز
پڕ لە گریان 
تیا ئەخوێنێ ..
دارو بەردو مردووەكانیش 
كڕن ، بۆیان شل كردووە گوێ 
هەردەم لە سوجدە سەرلەنوێ 
ناوچەوانی ، دەجار بیست جار 
لە خاك ئەخشێ ..
بەرزترین ئەندامێتی 
دێتە سەر خاك ..
هێمن ، دڵپاك
لەگەڵ خوای خۆی پەروەردگار 
بە ئەدەب ئەدوێ ..
تا بە رەحمەت
شەهید بوونی پێ ببەخشێ 
هەتا سەربەرزتر بمرێ 
بەڵكو لەگەڵ 
پێغەمبەرو شەهیدانا 
حەشر بكرێ ..
*****

 


دیوانی: ژانی مان
به‌روار: 13/6/1980
بڵاوه‌كار: ماڵپه‌ری ئاهی خه‌م



خوای میهرەبان 
ئاگات لێیە ..
لەو كاتانەی نیوە شەوەو
خەڵكی ئەنوێ 
هەر برایە دوور لە خەوەو
قورئانی پیرۆزی پێیە ..
هەتا بەیان
بە دەنگ و سۆز
پڕ لە گریان 
تیا ئەخوێنێ ..
دارو بەردو مردووەكانیش 
كڕن ، بۆیان شل كردووە گوێ 
هەردەم لە سوجدە سەرلەنوێ 
ناوچەوانی ، دەجار بیست جار 
لە خاك ئەخشێ ..
بەرزترین ئەندامێتی 
دێتە سەر خاك ..
هێمن ، دڵپاك
لەگەڵ خوای خۆی پەروەردگار 
بە ئەدەب ئەدوێ ..
تا بە رەحمەت
شەهید بوونی پێ ببەخشێ 
هەتا سەربەرزتر بمرێ 
بەڵكو لەگەڵ 
پێغەمبەرو شەهیدانا 
حەشر بكرێ ..
*****

 


دیوانی: ژانی مان
به‌روار: 13/6/1980
بڵاوه‌كار: ماڵپه‌ری ئاهی خه‌م


 164

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

© Copyright 2019. All Rights Reserved.
© Copyright 2019. All Rights Reserved.