ده‌رباره‌

له‌ خزمه‌تتانین بۆ بوژانه‌وه‌ و زیاتر گه‌یاندنه‌وه‌ی هونه‌ری ئیسلامی به‌گشتی و شيعرو سروود به‌تایبه‌تی؛ و به‌تایبه‌تتر شیعرو سرووده‌كانی جه‌نابی مامۆستا كرێكار..
لێره‌وه‌ هه‌موو شیعرێكی په‌سه‌ندی كۆن و نوێی ئیسلامی بڵاوده‌كرێته‌وه‌.
لێره‌وه‌ ئاوازی ئه‌و سرووده‌ ڕسه‌نانه ده‌بیستن كه‌ به‌شێوازێكی شه‌رعییانه‌ وتراون و تێكه‌ڵ به‌ مۆسیاقیاو خرۆشی ڕۆحی بێگانه‌ نه‌كراون!
ده‌بینه‌ ماڵێك بۆ شاعیرانی رابوونی ئیسلامی به‌بێ جیاوازی لایه‌ندارییان.
ئاهی خه‌م.

ناوی دیوانێكی مامۆستا كرێكاره‌و مامۆستایش له‌و باره‌وه‌ فه‌رمووی: 

ژانی بوون ناوی دیوانی یەکەمی شیعرەکانم بوو کە هەستی لەدایکبوونێکی پڕ موعاناتی بزاوتی ئیسلامی بوو لە ناو کوردا لە زەمەنی پڕ ناسۆری بەعسدا.. 
ژانی مان دیوانی دووەمم بوو کە لە دوای راپەڕینی گەلەکەمان بوو لە 1991 ەو ئومێدی مان و بەردەوامی بزوتنەوەی ئیسلامیمان بوو. کە مانەوەی ئاوا بە ژان دەبێت. بەڵام بە داخەوە قەڵاکەمان روخا. 
کە دەسەڵاتدارانی کوردایەتی کەوتنە لەقەدان لە ئیسلام و شەڕەقۆچی خانەوادەو شەڕی بێ ئامانی قەبیلە، ئەم ئاهی خەمە لەدایکبوو، کە بۆ پووکانەوەی ئومێدە قەومییەکەی هەمووانە..


#ئاهی_خه‌م له‌ چییه‌وه‌ هاتووه‌؟
وه‌ڵامی #مامۆستا_كرێكار 
ژانی بوون ناوی دیوانی یەکەمی شیعرەکانم بوو کە هەستی لەدایکبوونێکی پڕ موعاناتی بزاوتی ئیسلامی بوو لە ناو کوردا لە زەمەنی پڕ ناسۆری بەعسدا.. 
ژانی مان دیوانی دووەمم بوو کە لە دوای راپەڕینی گەلەکەمان بوو لە 1991 ەو ئومێدی مان و بەردەوامی بزوتنەوەی ئیسلامیمان بوو. کە مانەوەی ئاوا بە ژان دەبێت. بەڵام بە داخەوە قەڵاکەمان روخا. 
کە دەسەڵاتدارانی کوردایەتی کەوتنە لەقەدان لە ئیسلام و شەڕەقۆچی خانەوادەو شەڕی بێ ئامانی قەبیلە، ئەم ئاهی خەمە لەدایکبوو، کە بۆ پووکانەوەی ئومێدە قەومییەکەی هەمووانە..

© Copyright 2019. All Rights Reserved.
© Copyright 2019. All Rights Reserved.